NobleBlocks

Research indexJournal article

كاریگهرى رهگهزهكانى ئاو وههوا لهسهر بهخێوكردنى (مهر، بزن، مانگا) لهقهزاى رانیه

Abdullah, Taha

Academic Journal of Nawroz University28 Mar 2020Open access

NobleIDark:/48914/w1/20260521/293494BADOI10.25007/ajnu.v9n1a724

Abstract

یه‌كێك له‌گرینگترین توێژینه‌وه‌كانى جوگرافیا, ئه‌م توێژینه‌وانه‌ن كه‌ له ‌بوارى كه‌ش وهه‌وا و كاریگه‌ریه‌كانى له‌سه‌ر سامانى ماڵاتدا تاوتوێ ده‌كات, چونكه‌ له‌جیهانى ئه‌مرودا كاریگه‌ریه‌كانى گه‌وره‌ن له‌ ئابورى هه‌روڵاتیكدا, ئامانج له‌م تویژینه‌وه‌یه‌دا ناساندنى مه‌وداى كاریگه‌ریه‌كانى هه‌ریه‌ك له‌ ره‌گه‌زه‌كانى (پله‌كانى گه‌رما و باران و شێی)ه‌ له‌ توشبوونى ماڵاتدا به‌هه‌ندێ جۆرى نه‌خوشی, به‌گویره‌ى ئه‌وه‌ى ئاماژه‌ى پێكراوه‌ ڕۆلی كه‌ش وهه‌وا له‌به‌خێوكردنى ماڵات له‌ قه‌زاى رانیه،‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر دابه‌شبوونى جوگرافی ژماره‌ى ماڵات زۆر به‌روونى دیاره‌ و كاریگه‌رى ره‌گه‌زه‌ جیاوازه‌كانى ئاووهه‌وا به‌شێوه‌یه‌كى گشتى بۆ به‌روبومى كشتوكاڵی و به‌خیوكردنى ماڵات گونجاوه‌، گرینگترین كاریگه‌ریه‌ لاوه‌كیه‌كانى كه‌ش وهه‌وا زیادبوونى به‌فیروچونى ئاوه‌ له‌ریگاى به‌ههڵم بوون له‌به‌ر به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما و شێ ڕێژه‌یی، ئه‌م دیارده‌یه‌ش كاریگه‌ریه‌كى به‌رچاوى ده‌رخستوه‌ له‌هه‌ندی جۆرى نه‌خوشی وپیداویستى ئاو بۆ به‌روبومى كشتوكالی و ئاژه‌لدارى.

Discussion

Topics

More

Suggest a correction or report