NobleBlocks

Research indexJournal article

ئاڵنگاری و پێشکەوتن لە جێبەجێکردنی ڕێبازی فێربوونى خوێندکار سەنتەری لە زانکۆی کۆیە

ڕەمەزان

Koya University Journal of Humanities and Social Sciences7 Jul 2025Open access

NobleIDark:/48914/w1/20260525/1C0A85EBDOI10.14500/kujhss.v8n2y2025.pp41-47

Abstract

شێوازى فێربوونى خوێندکار سەنتەرى یەکێکە لە شێوازە نوێیەکانى فێربوون کە لە دامەزراوەکانى پەروەردە و خوێندنى باڵا بەکاردەهێنرێت بەمەبەستى فێرکردنێکى باشترى خوێندکاران. مەبەست لەم توێژینەوەیە دەستنیشانکردنی ئەو ئاستەنگە سەرەکیانەیە کە ڕووبەڕووی مامۆستایان دەبێتەوە لە جێبەجێکردنی فێربوونی خوێندکار سەنتەری لە زانکۆی کۆیە بەتایبەتی لە بەشەکانی زانستە مرۆڤایەتى و کۆمەڵایەتییەکان کە دووساڵە پێواژۆى بۆلۆناى لێ جێبەجێ دەکرێت. ئەم توێژینەوەیە بە میتۆدى چۆنایەتی ئەنجامدراوە بە کەڵکوەرگرتن لە چاوپێکەوتنى نیمچەکراوە لەگەڵ نمونەیەکی ئامانجدار لە ٢٠ مامۆستا کە خولی پێداگۆجییان تەواو کردووە و ئەزموونیان هەیە لە بەکارهێنانی ڕێگاكانی وانه‌وتنه‌وه‌ی خوێندكار سه‌نته‌ری لە زانکۆی کۆیە. کۆمەڵگەى توێژینەوەکە بریتیە لە زانکۆى کۆیە بە وەرگرتنى بەشەکانى زانستە مرۆڤایەتى و کۆمەڵایەتییەکان وەک نموونە لە ساڵى خوێندنى ٢٠٢٣-٢٠٢٤. ئەنجامەکانى توێژینەوەکە ئاشکرای دەکات بەرچاوترین ئاستەنگەکان بریتین لە سنوردارى کات بۆ مامۆستایان کە ناتوانن یەکەکانى وانەکەیان تەواوبکەن هەروەها نەبوونی ئاسانکاری و سەرچاوەی پێویست، جگە لەوەش بە وتەى مامۆستایان زۆرێک لە خوێندکاران ئاشنا نین بە شێوازی فێربوونی خوێندکار سەنتەری لەبەرئەوەى لە قۆناغەکانى پێشترى خوێندنەکەیان ئەزموونیان نەکردووە، ئەمەش بەربەستێکى ترە لە گواستنەوە لە مۆدێلە تەقلیدییەکانی مامۆستا سەنتەری بۆ خوێندکار سەنتەرى. سەرەڕای ئەوەش، نەبوونی هاوکاری لە نێوان مامۆستایان بە بەکارهێنانی شێوازی جیاوازی وانەوتنەوە، هەروەها پەیوەندی لاوازى نێوان زانکۆ و کۆمەڵگە، ئاستەنگە سەرەکیەکانى جێبەجێکردنى فێربونن بە شێوازى خوێندکار سەنتەرى. توێژینەوەکە بۆ چارەسەرى ئەم ئاڵنگاریانە پێشنیاز دەکات پشتگیری دامەزراوەیی زیاتر بکرێت، هەروەها ئاستى هاوکاری لە نێوان زانکۆ و کۆمەڵگە بەرزبکرێتەوە، جگە لە تەرخانکردنى زیاترى سەرچاوە و ئاسانکاریە پێویستەکان. چارەسەرکردنی ئەم پرسانە زۆر گرنگە بۆ جێبەجێکردنی سەرکەوتووانەی فێربوون بە شێوازى خوێندکار سەنتەری لە خوێندنی باڵادا، چونکە ئەمە دەبێتە هۆى بەرزکردنەوەى ئاستى بەشداریکردنی خوێندکاران، پەرەپێدانى بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە(Critical Thinking) و فێربوونی سەربەخۆ (Self-Learning).

Discussion

Citations

Topics

More

Suggest a correction or report