Research indexJournal article
کاریگەری چارەسەری ڕەفتاری جەدەلی لەسەر منداڵانی تووشبوو بە شڵەژانی بەرەنگاربوونەوەی ڕەتکردنەوە
مصطفى, میرزا
Aran Journal of Language and Humanities1 Jan 2026Open access
NobleIDark:/48914/w1/20261105/D8E75EA7DOI10.24271/arn.2026.02-02-01
کاریگەری چارەسەری ڕەفتاری جەدەلی لەسەر منداڵانی تووشبوو بە شڵەژانی بەرەنگاربوونەوەی ڕەتکردنەوە
مصطفى, میرزا · Aran Journal of Language and Humanities · 2026
NobleIDark:/48914/w1/20261105/D8E75EA7DOI10.24271/arn.2026.02-02-01
Abstract
شڵەژانی بەرەنگاربوونەوەی ڕەتکردنەوە (ODD) یەکێکە لە دیارترین شڵەژانە ڕەفتارییەکانی قۆناغی منداڵی و پەیوەندی پتەوی بە لاوازی ڕێکخستنی هەڵچوونەوە هەیە،ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەرجەم لایەنە ئەکادیمی و کۆمەڵایەتیەکاندا دروستدەکات. بۆیە ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتی بوو لە زانینی ڕێژەی بەربڵاوی شڵەژانی بەرەنگاربوونەوەی ڕەتکردنەوە لە قوتابخانە بنەڕەتیەکانی لە ناوەندی شاری سلێمانی بەشێوەیەکی گشتی و بە پێی گۆڕاوی ڕەگەز (نێر و مێ)، و کاریگەری چارەسەری ڕەفتاری جەدەلی لەسەر کەمکردنەوەی نیشانەکانی ئەم شڵەژانە. توێژەر میتۆدی ئەزموونی ڕاستەقینەی لەجۆری گروپی کۆنترۆڵی پێش و پاش تاقیکردنەوەی بەکارهێنا. نموونەی توێژینەوەکە بە دوو قۆناغ وەرگیرا، قۆناغی یەکەم دابەشکردنی (550) فۆڕمی ڕاپرسی بۆ منداڵانی تەمەن (12-6) ساڵ بوو بەمەبەستی دیاریکردنی ڕێژەی بەربڵاوی شڵەژانەکە،قۆناغی دووەم پێکهاتبوو لە (44) قوتابی تەمەن (12-9) ساڵی تووشبوو بە شڵەژانەکە و دابەشکران بەسەر دوو گروپی ئەزموونی و کۆنترۆڵکراو.ئامڕازەکانی توێژینەوەکە بریتی بوون لە بەکارهێنانی پێوانکاری (صديق،2023) بۆ دەستنیشانکردنی شڵەژانەکە ،و ئامادەکردنی بەرنامەی چارەسەری ڕەفتاری جەدەلی، کە ژمارەی دانیشتنەکان بریتی بوون لە (13) دانیشتن، بۆ هەر دانیشتنێک (60) خولەک دیاریکرا. لەکۆتایدا توێژەر گەیشت بەو دەرئەنجامەی ڕێژەی بەربڵاوی شڵەژانەکە (%12.3) و لە ڕەگەزی نێردا زیاترە بە بەراورد بە ڕەگەزی مێ، وبەرنامەی چارەسەری ڕەفتاری جەدەلی کاریگەری ئەرێنی و بەردەوام و بەڵگەداری هەبووە لەسەر کەمکردنەوەی نیشانەکانی شڵەژانی (ODD) لە گروپی ئەزموونیدا بەراورد بە گروپی کۆنترۆڵ .و لەژێر ڕۆشنای ئەم دەرئەنجامانەدا چەند پێشنیار و ڕاسپاردەیەک خراونەتەڕوو.