NobleBlocks

Research indexJournal article

جیۆپۆلەتیکی دەریای ناوەڕاست و کاریگەری لەسەر ستراتیژیی سەربازیی ڕۆمانی (٢٦٤-٢٧ پ.ز)

حسین, جلال

Govara zanistîn mirovayetî ya-zankoya Zaxo30 Mar 2026Open access

NobleIDark:/48914/w1/20261105/3336CA4ADOI10.26436/hjuoz.2026.14.1.1684

Abstract

ئەم توێژینەوەیە لە پەیوەندی نێوان جیۆپۆلەتیکی دەریای ناوەڕاست و گۆڕانکارییەکانی سیاسەتی ستراتیژیی سەربازیی ڕۆمانی لە ماوەی نێوان (٢٦٤ -٢٧ پ.ز) دەکۆڵێتەوە، کە قۆناغێکی گرنگە لە مێژووی فراوانبوونی ڕۆما لە هێزێکی نێوخۆیی نیمچە دوورگەی ئیتاڵیاوە بۆ هێزێکی باڵادەستی دەریای ناوەڕاست. توێژینەوەکە باس لە تایبەتمەندییە جوگرافی و جیۆسیاسییەکانی دەریای ناوەڕاست دەکات، و ڕۆڵی لە کاریگەری لەسەر ستراتیژ و هزری سەربازیانەی ڕۆمانی بەو پێیەی پێگەیەکی جیۆپۆلەتیکی گرنگی بە هەردوو بەشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای دەریاکە داوە دەکات. هەروەها توێژینەوەکە باس لە ڕۆڵی ململانێکان لەگەڵ قرتاج ومەکدۆنیا و شانشینیە هێلینیستیەکان لە داڕشتنی ئاراستە ستراتیژییەکانی ڕۆمانی دەکات. گرنگی بابەتەکە بریتییە لە تیشک خستنە سەر ڕەهەندی جیۆپۆلەتیکی دەریای ناوەڕاست و کاریگەری لەسەر هزر و پەرەسەندنی هێزی دەریایی ڕۆمانی، بە پشت بەستن بە ڕێبازی مێژوویی-شیکاری کە لەسەر بنەمای تێگەیشتن لە ڕووداوە مێژووییەکان هەوڵدراوە وەڵامی پرسیاری سەرەکی توێژینەوەکە دەستکەوێت، ئایا ژینگە و جیۆپۆلۆتیکی دەریای ناوەڕاست چۆن کاریگەریی لەسەر داڕشتن و پەرەپێدانی ستراتیژی سەربازیی ڕۆمانی هەبووە؟ توێژینەوەکە بەو ئەنجامە دەگات کە باڵادەستی ڕۆمانی لە دەریای ناوەڕاست و گۆڕانکاری ستراتیژی سەربازی پێویستییەک بووە کە جیۆپۆلەتیک سەپاندویەتی، و بەشدارییەکی بەرچاوی هەبووە لە سەرکەوتنی پڕۆژەی بە ئیمپراتۆرییەت بوون، بەو پێیەی باڵادەستی لە دەریای ناوەڕاست نەک تەنها لە ڕووی سەربازی گرنگ بوو، بەڵکو بایەخی زیاتری هەبوو، کە بڕبڕەی پشتی ئابووریی ڕۆمانی لە دواتردا پێکهێنا.

Discussion

More

Suggest a correction or report