Research indexJournal article
زیحاف لە شیعرەکانى (عابد سیراج الدین) دا
HAMAD, balaky, Qadir
Zanco Journal of Humanity Sciences15 Apr 2026Open access
NobleIDark:/48914/w1/20261105/EE6DCFC2DOI10.21271/zjhs.30.spb.16
زیحاف لە شیعرەکانى (عابد سیراج الدین) دا
HAMAD, balaky, Qadir · Zanco Journal of Humanity Sciences · 2026
NobleIDark:/48914/w1/20261105/EE6DCFC2DOI10.21271/zjhs.30.spb.16
Free to read at the publisher
You can read the abstract here, or the full text at the publisher.
Abstract
پوختە: ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانى (زیحاف لە شیعرەکانى عابد سیراج الدین)ە، ئەم توێژینەوەیە تایبەتە بە دەستنیشانکردن و ساغ کردنەوەى هەردوو جۆرى زیحاف (پابەند و ناپابەند)، مەبەست لە زیحافى پابەند ئەو زیحافانەیە کە بە یاسا هاتوون شاعیر تا کۆتایی شیعرەکە پێوەى پابەند بووە، زیحافى ناپابەندیش مەبەست لێى ئەو زیحافانەیە کە بە پێی یاسا نەهاتوون و شاعیر پێوەى پابەند نییە، ئەگەر لە دێڕێک هات مەرج نییە لە دێرەکانى دواتر هاتبێت. توێژینەوەکە جگە لە پێشەکى دابەشى سەر دوو بەشى سەرەکى کراوە، بەشى یەکەم تایبەت کراوە بە لایەنى تیۆرى کە تیایدا زاراوە عەرووزییەکانمان شیکردووتەوە، زیحافمان بە هەردوو جۆرى تاک و لێکدراو خستووتەڕوو پاشان پێناسەى هەر یەکێک لە جۆرەکانمان کردووە. بەشى دووەم تایبەت کراوە بە دەستنیشانکردنى جۆرەکانى زیحاف، ئەم بەشەیان دابەشى سەر نۆ تەوەرى سەرەکى کراوە، هەر تەوەرێک تایبەت کراوە بە یەکێک لەو زیحافانە، دوایی دەستنیشانکردنی زیحافەکان لە هێلکاریی تایبەت خراونەتەڕوو.