NobleBlocks

Research indexJournal article

لێكهوتهكانی جهنگ بهپێی ڕهخنهی ئیكۆفێمنیزم له ڕۆمانی (نهفرهتی نهوبههاران)ی بهختیار عهلی دا

Qadir, Hamad

Zanco Journal of Humanity Sciences15 Apr 2026Open access

NobleIDark:/48914/w1/20261105/DA297ACCDOI10.21271/zjhs.30.spb.18

Free to read at the publisher

You can read the abstract here, or the full text at the publisher.

Read at the publisher

Abstract

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ژێر ناونیشانی (لێكه‌وته‌كانی جه‌نگ به‌ پێی ڕه‌خنه‌ی ئیكۆفێمنیزم له‌ ڕۆمانی (نه‌فره‌تی نه‌وبه‌هاران)ی به‌ختیار عه‌لی دا). له‌ دوای قۆناغی نوێخوازی، زێده‌تر له‌ ساڵانی حه‌فتای سه‌ده‌ی بیسته‌م، پرۆسه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی له‌ جیهاندا گه‌شه‌ی سه‌ندوو چه‌ندین تیۆر و میتۆد و ئاراسته‌ی ڕه‌خنه‌ی نوێ له‌دایكبوون. ڕه‌خنه‌ی ژینگه‌یی له‌ نێویشیان ئیكۆفێمنیزم له‌ژێر ڕووناكی بیروبۆچونی ڕه‌خنه‌گرانی بواری ژینگه‌ناسی و فێمنیسته‌كان گه‌شه‌ی كرد. له‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ژینگه‌ناسی و جه‌نگ و لێكه‌وته‌كانی نه‌رینی و وێرانكردنی دوای جه‌نگ له‌سه‌ر ژینگه‌ و سروشت و مرۆڤ و به‌تایبه‌ت ڕه‌گه‌زی مێینه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو. لێكدانه‌وه‌ بۆ چه‌مك و زاراوه‌ و پێناسه‌ی جه‌نگ و ژینگه‌ و ڕه‌خنه‌ی ژینگه‌یی و ئیكۆفێمنیزم به‌ چه‌ندین ڕا و شێوه‌ و پێناسه‌ی جیاواز ده‌ستنیشانكراوه‌. ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ جێگه‌ی بایه‌خه‌، بزانین ئایا ڕۆماننوسانی كورد چۆن هه‌ستیان به‌ مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگ كردووه‌ بۆ سه‌ر ژینگه‌ و به‌تایبه‌تی ژینگه‌ی فێمنیستی له‌ ده‌قه‌كانیاندا ڕه‌نیگداوه‌ته‌وه‌. ده‌كرێت له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ هوشیاری ژینگه‌یی له‌ناو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ ئاراسته‌ی مه‌عریفی و هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی، ڕێگری بكرێت له‌ تێكدان و له‌ناوبردنی سروشت و ژینگه‌ی زینده‌وه‌ران و ڕووه‌ك له‌ ژینگه‌ جیاوازه‌كان، چونكه‌ مانه‌وه‌ی مرۆڤ بریتییه‌ له‌ ته‌ندروستیی ژینگه‌ و زه‌وی وئاو و هه‌وا. ڕێزگرتن و پاراستنی به‌رده‌وامی ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌؛ ژینگه‌ جوانتر و پاكتر ده‌بێت و مه‌ترسییه‌كانی كه‌متر ده‌بنه‌وه‌.

Discussion

More

Suggest a correction or report