Research indexJournal article
ئا.ما.ڕوو کۆنترین دەقی ئەفسانەی تۆفانی سۆمەری
hasan, Hasan
Zanco Journal of Humanity Sciences15 Apr 2026Open access
NobleIDark:/48914/w1/20261105/F3063A35DOI10.21271/zjhs.30.spb.14
ئا.ما.ڕوو کۆنترین دەقی ئەفسانەی تۆفانی سۆمەری
hasan, Hasan · Zanco Journal of Humanity Sciences · 2026
NobleIDark:/48914/w1/20261105/F3063A35DOI10.21271/zjhs.30.spb.14
Free to read at the publisher
You can read the abstract here, or the full text at the publisher.
Abstract
ئەفسانەی تۆفانی سۆمەری گێڕانەوەیەکی دێرینی بەسەرهاتی لەناوچوون و ڕزگاربوونی مرۆڤایەتییە، کە لەڕێگەی کۆمەڵە چەمکێکی وەکوو ئافراندن، سزادان، لافاو، ڕزگاربوون و نوێبوونەوە و نەمری بەرجەستە دەبێ. لەم ئەفسانەیەدا (زی.ئوو.سوود.را) پاڵەوانی سەرەکییە و کۆمەڵە خواوەندێکی وەکوو ئان، ئینلیل، نین.هوور.ساگ، نین.توور، ئینکی و ئیننانا ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەریان هەیە. ئەم ئەفسانەیە بە پێنج قۆناغی پێکەوە گرێدراودا تێدەپەڕێ کە بریتین لە: ئاسوودەیی بەرایی، فرمانی لەناوبردن، سرووش و دڵبینی، تۆفان و بێدەنگی، ڕزگاربوون و دووبارە بنیاتنانەوە. لەم توێژینەوەیەدا کۆنترین دەقی تۆمارکراوی سۆمەری سەبارەت بە ئەفسانەی تۆفان بە کەرەسەی توێژینەوە هەڵبژێردراوە و بەپێی ڕەخنەی شیکاریی ئەفسانەیی هەوڵی شیکردنەوەی سەرجەمی ئەم بابەتانە دراوە کە ناوەڕۆک و بنیاتی ئەم دەقەد پێکدێنن.