Research indexJournal article
شیکردنەوەى شوێنى بۆ قەبارەى خێزان لە هەرێمى کوردستان لە ماوەى نێوان ساڵانى (١٩٨٧-٢٠٢٤) -توێژینەوەیەک لە جوگرافیاى دانیشتوان-
توفیق
Aran Journal of Language and Humanities1 Apr 2026Open access
NobleIDark:/48914/w1/20261105/2837C7FEDOI10.24271/arn.2026.02-42-12
شیکردنەوەى شوێنى بۆ قەبارەى خێزان لە هەرێمى کوردستان لە ماوەى نێوان ساڵانى (١٩٨٧-٢٠٢٤) -توێژینەوەیەک لە جوگرافیاى دانیشتوان-
توفیق · Aran Journal of Language and Humanities · 2026
NobleIDark:/48914/w1/20261105/2837C7FEDOI10.24271/arn.2026.02-42-12
Abstract
خێزان بنەڕەتی کۆمەڵگەیە و تەندروستییەکەی کاریگەری ڕاستەوخۆ لە سەر سەرفرازی کۆمەڵگە هەیە. لە کۆندا، خێزانی گەورە بەهۆی چالاکى کشتوکاڵییەوە هێزی ئابووری و کۆمەڵایەتی بوو، منداڵانیش سەرچاوەی کار و شکۆیان زیاد دەکرد. بەڵام لەدواى شۆڕشى پیشەسازی، شاریبوون و کۆچی دانیشتووان بۆ شار، ئەم بۆچوونەى گۆڕا و منداڵ بوو بە بارگرانییەکی ئابووری و کۆمەڵایەتی. لە کۆمەڵگاکانی ڕۆژئاوا، هەندێکجار منداڵان وەک بەربەستێک بۆ ئازادی ژنان دادەنرێن، ئەمەش بووە هۆی بڵاوبوونەوەی خێزانە بێمنداڵەکان و دروستبوونی نیگەرانی لای حکومەت، کە بەرنامە و هاندان بۆ زیادکردنی منداڵبوون دەستپێکردووە.توێژینەوەکە کارى لەسەر خستنەڕووى قەبارەى خێزان کردوە لە هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەراورد کردنى لەگەڵ قەبارەى خێزان لە وڵاتى عێراق, هەروەها خستنەڕووى جیاوازى قەبارەى خێزان لە پارێزگاکانى هەرێم بۆ ماوەى نێوان ساڵانى (١٩٨٧-٢٠٢٤), لەگەڵ شیکردنەوەى ئەو هۆکارانەى بوون بەهۆى بچوکبونەوەى قەبارەى خێزان و دەرکەوتنى جیاوازى لە نێوان پارێزگاکانى هەرێم, پشت بەستن بە میتۆدى وەسفى و شیکارى تویژینەوەکە ئەنجام دراوە, سەرەڕاى کارى مەیدانى.بە پێی ئەنجامەکانى توێژینەوە قەبارەى خێزان لە هەرێم لە ماوەى نێوان ساڵانى (١٩٨٧-٢٠٢٤) بەرەو بچوکبونەوە ڕۆیشتووە بەڕێژەیەکى زیاتر بەراورد بە پارێزگاکانى ترى عێراق, هەروەها جیاوازى هەیە لە نێوان خودى پارێزگاکانى هەرێمدا, گەشەى شارنشینى و بەرزى تێچووى گوزەران و پەروەردەکردنى منداڵ و بەشدارى کردنى ڕەگەزى مێینە لە بازاڕى کار و درەنگ ئەنجامدانى هاوسەرگیرى لە هۆکارەکانى ئەو گؤڕانکارییانەى سەرەوەن کە ئاماژەمان پێیدا.