NobleBlocks

Research indexJournal article

پێنج سیما گەورەکەی کەسایەتی و پەیوەندی بە فشاری کار و ڕازیبوون لەکار لای فەرمانبەرانی کەرتی حکومی

عولا, کاکەمد, انور and 2 others

Aran Journal of Language and Humanities1 Apr 2026Open access

NobleIDark:/48914/w1/20261105/256F0746DOI10.24271/arn.2026.02-02-15

Abstract

ئامانجی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە بریتی بوو لە پشکنینی ئاستی پێشبینیکردنی پێنج سیما گەورەکەی کەسایەتی بۆ فشاری کار و ڕازیبوون لە کار لە نێوان فەرمانبەرانی کەرتی حکومی لە هەرێمی کوردستان. میتۆدی توێژینەوەکە پشتی بە میتۆدی چەندێتی بەستووە. نمونەی توێژینەوەکە پێکهاتبوو لە 420 فەرمانبەر (63.6% نێر و 36.4% مێ) کە بە شێوازی "تۆپەڵە بەفر" (Snowball sampling) هەڵبژێردرابوون. بۆ کۆکردنەوەی داتا، سێ پێوەری ستاندارد بەکارهێنران؛ پێوەری پێنج سیما گەورەکەی کەسایەتی (BFI)، پێوەری فشاری کار، و پێوەری ڕازیبوون لە کار. لەم توێژینەوەیەدا ئامرازە ئامارییەکانی وەکو Cronbach alpha, independent sample t-test, Cohen’s d, Eta Squared, one way anova لەگەڵ multiple liner regression بەکار هاتوون و ئەنجامەکان دەریانخست کە تەنها سیمای دەرونپەشێویی (Neuroticism) بە شێوەیەکی پۆزەتیڤ پێشبینی فشاری کار دەکات (beta = 0.20) و بە شێوەیەکی نێگەتیڤ پێشبینی ڕازیبوون لە کار دەکات (beta = -0.20). سیماکانی تری کەسایەتی (دەرەوەخوازی، تەباخوازی، ئەرکناسی، و کراوەیی) هیچ کاریگەرییەکی بەڵگەداریان لەسەر فشاری کار و ڕازیبوون نەبوو. هەرچی سەبارەت بە جیاوازییە دیمۆگرافییەکانە، ئەوا ئەنجامەکان هیچ جیاوازییەکی ئاماری لە نێوان ڕەگەزەکاندا پیشان نادات، جگە لە سیمای کراوەیی کە بۆ ڕەگەزی مێ بەرزتر بوو. لەگەڵ ئەوەشذا دەرکەوت ئەو کەسانەی تەنها خوێندن و نوسین دەزانن، ئاستی فشاری کار و دڵەڕاوکێیان بەرزتر بوو لە چاو هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان. سەرەڕای ئەمانەش بە گوێرەی بەرپرسیارێتی لە کاردا هیچ جیاوازییەکی بەرچاو لە نێوان کارمەندان و بەرپرسان لە ڕووی سیماکانی کەسایەتی و فشاری کارەوە نەبینرا.بە پشت بەستن بە دەرەنجامەکان و گەیشتن بەوەی سەقامگیری سۆزداری فاکتەرێکی بنەڕەتییە بۆ ڕازیبوون لە کار، پێشنیاز دەکرێت لە کاتی وەرگرتنی فەرمانبەران تاقیکردنەوەی کەسایەتی ئەنجام بدرێت، خولی ڕاهێنان بۆ بەهێزکردنی بەرگری دەروونی کارمەندان بکرێتەوە.

Discussion

More

Suggest a correction or report