Research indexJournal article
گەیاندنی واتای پڕاگماتیکیی پەیوەست بە کەلتوورەوە لە زمانی کوردیدا ــ توێژینەوەیەکی سۆسیۆپڕاگماتیکییە
حەمەئەمین
Aran Journal of Language and Humanities1 May 2026Open access
NobleIDark:/48914/w1/20261105/2DEE1482DOI10.24271/arn.2026.02-02-21
گەیاندنی واتای پڕاگماتیکیی پەیوەست بە کەلتوورەوە لە زمانی کوردیدا ــ توێژینەوەیەکی سۆسیۆپڕاگماتیکییە
حەمەئەمین · Aran Journal of Language and Humanities · 2026
NobleIDark:/48914/w1/20261105/2DEE1482DOI10.24271/arn.2026.02-02-21
Abstract
ئەم توێژینەوەیە چێوەبەندیی دۆزینەوە و پەسنکردنی واتای پڕاگماتیکیی پەیوەست بە کەلتووری کوردییەوە دەکات، ئامانجی گەڕانە بەدوای چۆنیەتیی بەکارهێنان و تێگەیشتن لە دەربڕاوی پەیوەست بە کەلتوورەوە بەهۆی ئەو لێکدانەوانەی >>سۆسیۆپڕاگماتیک<< پێشکەشیاندەکات، چونکە ڕەهەندی کۆمەڵایەتی لە پڕاگماتیکدا هەندێک کێشەی واتایی بە ڕەچاوکرنی دەوروبەری کۆمەڵایەتی چارەسەردەکات و لە وابەستەیی دەربڕاوی زمانی بە بەكارهێنانەكەی دەتوێژێتەوە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، کارەکە دەیەوێت پشكنینی سۆسیۆپڕاگماتیکییانە بۆ مەبەستی کەلتووری لە دەربڕاوی کوردیدا بكات، بەپێی بنەماكانی ئەم زانستە و كارلێك و كاردانەوەكان پەسنبكات، هەروەها ڕۆشنایی بخاتەسەر ئەو مەبەستە کەلتوورییە شاراوانەی ناڕاستەوخۆ ئاماژەیانپێدەدرێت.بەربڵاوی گەیاندنی پەیام و مەبەستەکان پەیوەست بە کەلتوورەوە و پەیکاڵبوونیان لەگەڵ یەکدیدا پنتی هەڵبژاردنی ناونیشانەکەیە، بۆ ڕوونکردنەوە و ڕاڤەکردنی پێوەندییە ناوەکییە شاراوەکانیش شێوەزاری (سلێمانی) لە دیالێکتی کرمانجیی ناوەڕاستدا کراوەتە سەنگی محەک و نموونە و بەڵگەکانی لێوەرگیراوە، لە پەیدۆزیی ڕەوشی توێژینەوەکەشدا ڕێبازی (پەسنیی شیکەرەوەیی) بەکاربراوە.توێژینەوەکە، دواى ئەم پوختەیە و پێشەکی، بەسەر چوار پاردا دابەشکراوە:پاری یەكهەم ''چوارچێوەی تیۆری و بنەما سەرەکییەکانی کەلتوور'' دەگرێتەوە، لە پاری دوهەمدا ''پێوەندی و کاریگەریی کەلتوور بە تاک و زمانبەکارهێنانەوە'' تەرخانکراوە، لە پاری سێهەمیشدا ''سەرەتایەک بۆ چوونە نێو بنەماکانی سۆسیۆپڕاگماتیکەوە'' خراوەتەڕوو، لە کۆتا پاریشدا ''گەیاندنی واتا و مەبەستی پەیوەست بە کەلتوورەوە'' بەئامانجگیراوە، کە تیشکخراوەتەسەر بەشێک لەو نیشانە و دەبڕاوە پڕاگماتکییانەی تایبەتن بە کەلتووری کوردییەوە و ڕۆڵی کارا لە گەیاندنی واتا و مەبەستەکاندا دەبینن. لە دوا پەڕەکانیشدا ئەنجامە بەدەستهاتووەکان و سەرچاوەکان نووسراونەتەڕوو.