Research indexJournal article
ئاوازی شیعریی لای ڕاجی
Yousif, Saeed
Journal of University of Human Development22 Jul 2026Open access
NobleIDark:/48914/w1/20261105/E40DCEC8DOI10.21928/juhd.v12n3y2026.pp100-110
ئاوازی شیعریی لای ڕاجی
Yousif, Saeed · Journal of University of Human Development · 2026
NobleIDark:/48914/w1/20261105/E40DCEC8DOI10.21928/juhd.v12n3y2026.pp100-110
Abstract
ڕاجی لە هۆنراوه‌كانیدا ئاوازێكی شیعری جوانی به‌رجه‌سته کردووە، بە تایبەتی لە رووی ئاوازی دەرەوەی شیعرەکانیدا بەمەش شیعرەکانی لە رووی کێش و سه‌رواوە جۆراوجۆرن و ئاوازێکی ڕازاوه‌ی بە شیعرەکانی بەخشیووە، هەروەها ئاوازی ناوەوەشدا شیعرەکانی ڕاجی ئاوازێکی جوان و هەمەڕەنگی بە شیعرەکانی بەخشیووە. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له پێشه‌كی و ئاوازی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه پێكهاتووه، كه له ئاوازی ده‌ره‌وه باس له كێش و سه‌روا كراوه، كه به‌زۆری په‌یره‌وی كێشی عه‌رووز كراوه له شیعره‌كانیدا به تایبه‌تی كێشی هه‌زه‌ج و ڕه‌مه‌ل و ره‌جه‌زو موزاریع وبه‌سیت و سه‌ریع و موته‌قاریب، هه‌روه‌ها كێشی بڕگه‌شی به‌كارهێناوه به‌تایبه‌تی كێشی بڕگه‌ی 8 و 10و 14)، هه‌روه‌ها یه‌كێتیی سه‌رواو و سه‌روای هه‌مه‌ره‌نگ به‌تایبه‌تیش سه‌روای مه‌سنه‌وی و ته‌شتیرو سه‌روای دووباره‌و چوارین و پێنجی به‌كارهێناوه، هه‌روه‌ها له ئاوازی ناوه‌وه‌ش پاتكردنه‌وه‌ی به‌كارهێناوه به‌تایبه‌تی پاتكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و ووشه.