NobleBlocks

Research indexJournal article

پەیوەندیی نێوان ئاین و جینۆساید؛ ئێزدییەکان وەک توێژینەوەی حاڵەت

Sadiq

Koya University Journal of Humanities and Social Sciences10 Aug 2026Open access

NobleIDark:/48914/w1/20261105/5B07625DDOI10.14500/kujhss.v9n2y2026.pp540-557

Abstract

ئەو توێژینەوەیە دەپەرژێتە سەر پەیوەندی و یەکتربڕینی "ئاین" و "جینۆساید"، بە تیشکخستنە سەر نمونەی جینۆسایدی ئێزیدییەکان. ئامانجی سەرەکیی توێژینەوەکە بریتییە لە شیکردنەوەی چۆنیەتیی بەکارهێنانی ئاین وەک پاڵنەر و ئامرازێک بۆ ڕەوایەتیدان بە لەناوبردنی کەمینە ئاینییەکان و پڕکردنەوەی ئەو کەلێنە مەعریفییەی کە لە هەستیاریی ئاینیی ئەم کەیسەوە سەرچاوەی گرتووە. لەسەر ئاستی میتۆدۆلۆژیا، توێژینەوەکە پشت بە چوارچێوەی تیۆریی "شێوەگەری کۆمەڵایەتی" (Social Figuration) نۆربێرت ئەلیاس دەبەستێت. هەروەها چەمکەکانی وەکو "توندوتیژیی بونیادی "ستراکتۆرال"، "بەئەویدیکردن" (Othering)، بۆ شیکردنەوەی گوتاری ئاینی بەکاردەهێنێت. کۆمەڵگە و نمونەی توێژینەوەکە لەو گوتارە ئاینیانە پێکهاتون، کە چەکدارانی دەولەی ئیسلامی (داعش) لە 2014 دا بەکاریانهێناوە، لەگەڵ ئەو گوتارەی کە لەلایەن بەشێک لە نوێنەرانی ئیسلامی سیاسی و ئیسلامی ئاینییەوە دژ بە ئێزدییەکان بەرهەمهێنراوە. گرنگترین ئەنجامەکانی توێژینەوەکە دەریدەخەن، پەیوەندیی ئاین و جینۆساید لە سێ پۆلێنکردنی سەرەکیدا کورت دەبنەوە، کە بریتین لە: بەئەویدیکردن (othering)، پاساوهێنانەوە و ڕەوایەتیدان (justification)، دەسەڵات و ڕێپێدان بە تاوانەکان (authorization). توێژینەوەکە دەگەڕێتەوە سەر ئەو دەرەنجامەی کە دامەزراوە ئاینییەکان و دەسەڵاتی ئاینی، تەنانەت ئەگەر ڕاستەوخۆش بەشدار نەبن، لەڕێگەی گوتارەکانیانەوە زەمینەیەکی ڕەوا بۆ جینۆسایدکاران سازدەکەن و تاکەکان (بە ئاگا یان بێئاگا) ئاین وەک بونیادێکی چالاک بۆ لەناوبردنی ئەوانی دیکە بەکاردەهێنن.

Discussion

More

Suggest a correction or report