NobleBlocks

Research indexJournal article

ڕادەى بایەخپێدان بە پرسە ژینگەییەکان لە ڕادیۆ ناوخۆییەکاندا

محەمەد, کەریم

Koya University Journal of Humanities and Social Sciences5 Aug 2026Open access

NobleIDark:/48914/w1/20261105/E0E2BCFBDOI10.14500/kujhss.v9n2y2026.pp386-399

Abstract

پرسی ژینگه‌ یه‌كێكه‌ له‌و پرسه‌ گرنگانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ر ئاستی جیهان گرنگی تایبه‌تی پێدەدرێت‌، لەو بارەیەوە چەندین کۆنفرانس و لێکتێگەیشتنی نێو دەوڵەتی ئەنجام دراوە لەپێناو پاراستنی ئایندەی مرۆڤایاتی لەسەر هەسارەی زەوی. له‌ سه‌ر ئاستی ناوخۆش پرسه‌ ژینگه‌ییه‌كان له‌ ئێستادا گرنگی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و لەو بارەیەوە کۆنفرانس و دیداری زانستی وتوێژینەوەی جۆراوجۆر لەبارەی ژینگەی کوردستانەوە ئەنجام دەدرێت و مەترسی و پێشهاتە ژینگەییەکان دەخرێنە بەر باس و لێکۆڵینەوەی وورد. ئه‌م تویژینه‌وه‌یه‌ش وەک یەکێک لەو هەوڵە زانستیانەی لەبارەی ژینگەوە ئەنجام دراوە، ئا‌مانجی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بزانرێت تاچه‌ند ئامرازەکانی ڕاگەیاندن، لە ناویاندا ڕادیۆ ناوخۆییه‌كان گرنگیان به‌ پرسی ژینگە داوە لە چوارچێوەی بەرنامەو پرۆگرامە میدیاییەکانیاندا، هەروەها ڕوانگه‌ی مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی لەو بارەیەوە چییە؟ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ تویژینه‌وه‌كه‌ بە جۆری تویژینەوەی وەسفی و میتۆدی روپێویی كاری کردووە، له‌ ڕێگه‌ی بەکارهێنانی رێبازی روپێویی ، ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی وەک نمونەی توێژینەوەکە وه‌رگیراون به‌ پله‌ی زانستی و ڕەگەزی جیاواز، له‌ گرنگترین ئه‌و دەرئه‌نجامانه‌ی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ پێی گه‌یشتووه‌. دەرکەوتووە، ڕوماڵكردنی بابه‌ته‌ ژینگه‌ییه‌كان له‌ ڕادیۆ ناوخۆییه‌كاندا به‌ شێوه‌یه‌كی وردو قوڵه‌و ڕوكه‌شانه‌ نییه‌، هەروەها ڕادده‌ی بایه‌خپێدانی مامۆستایانی زانكۆ بۆ‌ پرسه‌ ژینگه‌ییه‌كان له‌ ئاستێکی گونجاودایه، ئه‌نجامێكی تری تویژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئیستگه‌ ڕادوێییه‌ ناوخۆیه‌كان هاوكاربوون له‌ دروستكردنی هۆشیاری ژینگه‌یی لای بیسته‌ران، به‌ڵام لە هه‌مان كاتدا به‌ڕاده‌یه‌كی كه‌م بوونه‌ته‌ ناوه‌ندێكی كارا بۆ هاوكاری لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی هۆشیاری ژینگه‌ییدا. ‌ له‌ كۆتایی ئه‌م تویژینه‌وه‌یه‌داو له‌ سه‌ر بنه‌مای ده‌رئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌ كۆمه‌ڵێك ڕاسپاردەو پێشنیار خرانه‌ روو.

Discussion

More

Suggest a correction or report