NobleBlocks

Research indexJournal article

ئاشتیی سیاسی لهشیعری كوردیدا(١٩٤٥-١٩٧٠ كرمانجیی ناوهڕاست)

عبدالكریم, كه‌ریم

Aran Journal of Language and Humanities25 Jul 2026Open access

NobleIDark:/48914/w1/20261105/6099D42DDOI10.24271/arn.2026.25192

Abstract

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ ناونیشانی: ئاشتیی سیاسی له‌ شیعری كوردیدا (١٩٤٥-١٩٧٠، كرمانجیی ناوه‌ڕاست) دا، تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر چه‌مكی ئاشتی و ڕه‌هه‌نده‌ سیاسیه‌كانی له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیارییه‌ مێژووییه‌دا. ئاشتی ته‌نیا وه‌ك نه‌بوونی جه‌نگ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه‌، به‌ڵكو وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی سیاسی سه‌یركراوه‌، له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ئه‌م قۆناغه‌ به‌هۆی كۆتاییھاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه‌، گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، له‌ كاتێكدا دامه‌زراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هه‌وڵی چه‌سپاندنی ئاشتی جیهانیان ده‌دا، له‌سه‌ر ئاستی كوردستانیش ڕووداوه‌ ناوخۆییه‌كان ئاشتییان وه‌ك ئامانجێكی ستراتیژی ته‌ماشا ده‌كرد. ئه‌م ڕوانگه‌یه‌ به‌ڕوونی له‌ شیعری كوردی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌، شاعیرانی ئه‌م قۆناغه‌ ئاشتیان له‌ چوارچێوه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ‌و مرۆییدا به‌رجه‌سته‌كردووه و به ‌مه‌رجی ڕزگاربوون له‌ سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی سیاسیه‌وه‌ گرێیان داوه‌، وه‌ك بابه‌تێكی ڕوون بۆ پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لان له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و دیموكراسی وێنایان كردووه‌. له‌ پاڵیشیدا ئه‌و راستییه‌ خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ گه‌لی كورد سه‌رباری ژێرده‌سته‌یی هه‌میشه‌ دروشمی ئاشتی هه‌ڵگرتووه‌ و له‌گه‌ڵ ژیانێكی ئارامدا بووه‌. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه ‌ئاشتیی سیاسی له‌م قۆناغه‌دا پرۆژه‌یه‌كی زیندووبووه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و بونیادنانی داهاتووییه‌كی گه‌شتر، چونكه‌ شاعیران ئاشتییان وه‌ك هێمایه‌كی مرۆیی بۆ پاراستنی ژیان و ئاوه‌دانی به‌كارهێناوه‌، له‌ هه‌مان كاتدا وه‌ك بانگه‌وازێك بۆ یه‌كڕیزی و دووركه‌وتنه‌وه‌ له ‌شه‌ڕ وێنایان كردووه‌، یه‌كێك له ‌گرنگترین ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه‌ له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌ ده‌ستمان هێناوه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌مكی ئاشتی له‌ شیعری كوردیی (١٩٤٥-١٩٧٠) دا چه‌مكێكی نه‌رێنی و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان نه‌بووه‌، به‌ڵكو چه‌مكێكی دینامیكی و شۆڕشگێڕانه ‌بووه‌ و ئامانج لێی بۆ گه‌یشتن به‌ مافی چاره‌ی خۆنووسین بووه‌ .

Discussion

More

Suggest a correction or report