Research indexJournal article
شیکاری گێڕانەوەناسی "فەزیلەتی بەنیئادەم" لەسەر بنەمای نموونەی کرسیتۆڤەر ڤۆگڵەر
Wali, Kasnazani
Journal of University of Human Development12 Aug 2026Open access
NobleIDark:/48914/w1/20261105/AB2D443CDOI10.21928/juhd.v12n3y2026.pp213-227
شیکاری گێڕانەوەناسی "فەزیلەتی بەنیئادەم" لەسەر بنەمای نموونەی کرسیتۆڤەر ڤۆگڵەر
Wali, Kasnazani · Journal of University of Human Development · 2026
NobleIDark:/48914/w1/20261105/AB2D443CDOI10.21928/juhd.v12n3y2026.pp213-227
Abstract
ئەم توێژینەوەیە، بەناونیشانی (شیکاری گێڕانەوەناسی "فەزیلەتی بەنیئادەم" لەسەر بنەمای نموونەی کرسیتۆڤەر ڤۆگڵەر)، کەبەیەکێک لە تیۆرە نوێیەكانی گێڕانەوەناسی دادەنرێت و لەم توێژینەوەیەدا، شیكاری داستانێكی عیرفانی ناو ئەدەبی کوردیمان پێكردووە، كە فەقێ قادری هەمەوەندی وەك سۆفییەكی ناو تەریقەتی قادری بە زمانی ڕەمز و ڕازی، جیهانی عیرفانی و شێوەی سلووكی لە چوارچێوەی داستان دا گێڕاوەتەوە، تێیدا بەهۆی بەكەسكردنی (ڕۆح و دڵ، نەفسەكان، ویژدان، شەیتان) بە شوێنكردنی هەستەكانی وەك(توڕەیی، نیانی، غیرە، سەخاوەت، ڕژدی، بەرچاوتەنگی، توڕەیی، شاوەت)ەوە دەقێكی گێڕانەوەیی باڵای بە شێوەی داستانی عیرفانی بونیاد ناوە، كە جیاواز لە داستانی پاڵەوانی و داستانی دڵداری، بونیادێكی ڕۆحیانەی پەروەردەكاریانەی پڕ جۆشوخرۆشی هەیە. ئەم توێژینەوەیە لە سێ بەش پێكدێت: بەشی یەكەم تەرخانە بۆ لایەنی تیۆری، چەمک و زاراوەکانی(گێڕانەوە و گێڕانەوەناسی)، پاشان مێژووی دەرکەوتن و گەشەکردنی زانستەكە و مەوداو سنوورەكەیمان باسكردووە. لە بەشی دووەمدا، بەشێوەی پراکتیکی لەسەر بنەمای نمونەی شیکاری گێڕانەوەناسی (کریستۆڤەر ڤۆگلەر) کارمان لەدەقەکەدا كردووە، بەپێی بنەماسەرەکییەکانی تیۆرەکە، قۆناغەکانی گەشتی نوسەرمان لە داستانەكە دا شیکردووەتەوە. لە بەشی سێیەمیشدا، حەوت جۆرە ئارکیتایپەکەی تیۆرەکەی ڤۆگلەرمانلە داستانەكە دا دیاریکردووە و شیکاریمان بۆ ڕۆڵەکانیان کردووە. لەکۆتایشدا ئەنجامەکان و لیستی سەرچاوەکان خراونەتەڕوو.