Research indexJournal article
ئه‌ستاتیكای شێواز و ڕه‌هه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندی واتایی له كۆمه‌ڵه شیعری (پرسگه‌ی ئه‌وین)ی به‌رزان شهلالدا.
عبدالله, ئه‌كره‌م, عه‌وڵا
Aran Journal of Language and Humanities15 Aug 2026Open access
NobleIDark:/48914/w1/20261105/F49A4BEBDOI10.24271/arn.2026.8474.1264
ئه‌ستاتیكای شێواز و ڕه‌هه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندی واتایی له كۆمه‌ڵه شیعری (پرسگه‌ی ئه‌وین)ی به‌رزان شهلالدا.
عبدالله, ئه‌كره‌م, عه‌وڵا · Aran Journal of Language and Humanities · 2026
NobleIDark:/48914/w1/20261105/F49A4BEBDOI10.24271/arn.2026.8474.1264
Abstract
ئەدەب وەک چه‌مكێكی گشتی و شێوازێکی باڵای هونه‌ری دەربڕین، خاوه‌ن پێناسه‌ی تایبه‌ت و جۆراو جۆره. لە ڕێگەی زمانی شیعرییەوە هەست و بير و ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤ بەرجەستە دەکات. ڕەوانبێژی وەک سه‌رچاوه و بنەمای جوانیی ئەدەب، له ڕێگه‌ی وێنه‌ی هونه‌ری و فه‌راهه‌مكردنی په‌یوه‌ندییه واتاییه‌كان، ڕۆڵێکی بنه‌ڕه‌تی لە داڕشتنی گوتاری شیعرىی داهێنه‌رانه‌دا دەبینێت. له‌م تێڕوانینه‌وه شاعیران و نوسەران هەوڵدەدەن جۆرە گوتارێک دابڕێژن جیاوازبێت له قسه‌ی ئاسایی خەڵک و کاریگەرتربێت، تاوه‌كو توانای مانه‌وه و ڕه‌هه‌ندی زیندوێتی به ده‌قه‌كان ببه‌خشن و كاریگه‌رییه‌كی به‌رده‌وام له‌لای وه‌رگر جێبهێڵن. چونكه ڕه‌وانبێژی لایه‌نه‌كانی جوانیناسی واتایی و ڕۆڵ و كاریگه‌رییه‌كانی ده‌ق ده‌رده‌خات. یه‌كێك له پشكه هه‌ره گرنگه‌كانی ڕه‌وانبێژیش هونه‌ری خوازه‌یه. ئەم توێژینەوەیە هەوڵدەدات ئەستاتیکای شێواز و ڕەهەندەکانی پەیوەندیی واتایی لە کۆمەڵە شیعری (پرسگەی ئەوین)ی (بەرزان شەلال)دا پیشانبدات و بخاته ڕوو. شاعیر لەم بەرهەمەدا واتا سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لە بوار‌و ئاقارێکی ڕۆمانسیدا دادەڕێژێت. پرسیاری سەرەکیی ئه‌م توێژینەوەیه ئەوەیە: ئایا شاعیر چۆن و تا چ ئاستێک توانیویەتی پەیوەندییە واتاییەکان وه‌ك: ( کەرتی، گشتی، ژمارەیی، شوێنی، هاوسێیەتی، ئاوەڵناوی، کاتی و ئامێری.) بۆ قووڵکردنەوەی مانا و دروستکردنی وێنەی ئەستاتیکی بەکاربهێنێت؟ توێژینەوەکە له ڕێگای په‌یڕه‌وكردنی میتۆدی وەسفی- شیکاری، کار لەسەر دۆزینەوە و ده‌ستنیشانكردنی ئەو پەیوەندییە واتاییانە دەکات کە وەک شێوازێکی تایبەت و جياواز لە شیعری شاعیر دا ڕەنگیان داوەتەوە و گه‌یشتووه‌ته چه‌ند ئه‌نجامێكی زانستی گرنگ.