NobleBlocks

Research indexJournal article

کاریگەرى بەرنامەیەکى فێرکارى لەسەر زیرەکى زمانەوانى لاى منداڵانى باخچە

على, محمد

Aran Journal of Language and Humanities15 Aug 2026Open access

NobleIDark:/48914/w1/20261105/EBEB63FEDOI10.24271/arn.2026.8553.1281

Abstract

کاریگەرى بەرنامەیەکى فێرکارى لەسەر زیرەکى زمانەوانى لاى منداڵانى باخچە, ئامانجى توێژینەوەکە زانینى کاریگەرى بەرنامە فێرکاریەکە لەسەر زیرەکى زمانەوانى لاى منداڵانى باخچەى تەمەن پێنج ساڵان, زانینى جیاوازى ڕەگەزى سەبارەت بەکاریگەرى بەرنامە فێرکارییەکە, گریمانەکانى توێژینەوەکە: یەکەم: جياوازي ئاماریی بە ئاستی ئاماژەى (٠,٠٥) نییە لە نێوان ناوەندی ژمێرەی نمرەكانى تاقيكردنەوەی پاشەکی (post-test) لای هەردوو گروپی ئەزموونی و کۆنتڕۆڵ, گریمانەى دووەم: جیاوازی ئاماریی بەئاستی ئاماژەی (٠,٠٥)نییە لە نێوان ڕەگەزی گروپی ئەزموونی دوای ئەنجامدانی بەرنامە فێرکارییەکە, بۆ هێنانەدى ئامانجەکانى توێژینەوەکە دیزاینى ئه‌زموونی راستەقینە بەکارهاتووە, کۆمەڵگەى توێژینەوەکە پێکهات لە (٤٤٣٠) منداڵ, نمونەى سەرەتایی توێژینەوەکە پێکدێت لە (١١٥) مامۆستا, کە پێوانەکارى زیرەکى زمانەوانیان بەسەر (١١٥) منداڵى تەمەن پێنج ساڵانى باخچەکاندا جێبەجێکرد, نمونەى ئەزموونى توێژینەوەکە پێک دێت لە (٣٠) منداڵ, ڕەگەزى نێ(٢٠), ڕەگەزى نێر (١٠) کەبەشێوەى هەڕەمەکى هەڵبژێردران, بەشێوەى هەڕەمەکى بەسەر دووگروپى ئەزموونى کۆنترۆڵدا دابەشکران, هاوتایی نێوان هەردوو گروپەکە دەرهێنرا, پێوانەکارى زیرەکى زمانەوانى لەلایەن توێژەرەوە ئامادەکرا, هەموو ڕێکارە زانستییەکان بۆ ئامادەکردنى پێوانەکارەکە بەکارهێنا, ڕاستى ڕواڵەتى و جێگیرى و تایبەتمەندییە سایکۆمەترییەکان بۆ پێوانەکارەکە دەرهێنرا, ئامرازە ئامارییە بەکارهاتووەکان پێکهاتبوون لە (تاقیكردنەوەى تائی دوو نموونە, هاوکۆلکەی پەیوەندی پیرسۆن, هاوكۆلكەی ئەلفاكرۆنباخ, سپێرمان براون و گتمان, دووجای کای), دەرئەنجامى گریمانەى یەکەم: گریمانەى سفرى قبوڵ نەکرد و گریمانەى بەدیلى پەسەند کرد, جیاوازى ئامارى لەنێوان گروپى ئەزموونى و کۆنترۆڵى پیشاندا لەدواى جێبەجێکردنى بەرنامە فێرکارییەکە, گریمانەى دووەم: گریمانەى سفرى پەسەندکرا جیاوازى ئامارى نەبوو بە پێى گۆڕاوى ڕەگەز لە نێوان گروپى ئەزموونى و کۆنترۆڵدا, لەکۆتاییدا توێژەر لەسەر بنەماى ئەنجامى توێژینەوەکە چەند ڕاسپاردەو پێشنیارێکى پێشکەشکرد.

Discussion

More

Suggest a correction or report